www.hawall.kurdblogger.com
((موسڵمان بونی ئه‌نگێلا کۆلینز))
.... ته‌له‌ڤزیۆنێکی ئه‌مریکی ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر موسڵمان بونی خه‌ڵك له ئه‌مریکا بڵاو کرده‌وه، له ڕاپۆرته‌که‌دا به‌تایبه‌تی چاوپێکه‌وتن ده‌کات له‌گه‌ڵ خوشکێکی به‌ڕێز که پێشتر له سه‌ر ئاینی مه‌سیحی بووه وه ئێستا بووه به موسڵمان. ئه‌ویش (ئه‌نگێلا کۆلینز)ه
ئه‌نگێلا له شاری کالیفۆرنیای ئه‌مریکا له خانه‌واده‌یه‌کی کاتۆلیکی له دایك بووه. وه تا ڕووداوه‌که‌ی 11 ئه‌یلول له‌سه‌ر دینی مه‌سیحی کاتۆلیك بووه. به‌ڵام دوای ئه‌و ڕوداوه به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بووه به موسڵمان و ئیسلامه‌تی خۆی ڕاگه‌یاندووه. ئه‌نگێلا وه‌ك هه‌موو ئافره‌تێکی ئه‌مریکی له ژیانێکی خۆشدا بووه وه باری ئابورییان زۆر به‌رز بووه. به‌ڵام ئه‌نگێلا ئه‌ڵێت من به‌دوای ڕاستیدا گه‌ڕام. وه ئه‌و ڕاستییه‌شم له ئیسلامدا دۆزییه‌وه. وه هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێت من ئێستا هه‌ست به به‌خته‌وه‌رییه‌کی زۆر ده‌که‌م که خوای گه‌وره هیدایه‌تی دام. هه‌روه‌ها ئه‌نگێلا له‌و ڕاپۆرته‌دا داوا له دایك و باوکی ده‌کات که ببن به موسڵمان.
ئه‌نگێلا کۆلینز ئێستا ئافره‌تێکی موسڵمانی حیجاب به‌سه‌ره وه به‌رپرسه له خوێندنگه‌یه‌کی ئیسلامی‌دا له ئه‌مریکا. هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا باس له‌وه ده‌کات که ساڵانه 20 هه‌زارکه‌س له ئه‌مریکا له که‌نیسه‌وه ده‌ڕۆن بۆ مزگه‌وت و ده‌بن به موسڵمان
((ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئه‌و خوشکه به‌ڕێزه‌یه ))